بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلمەیادین لە زمانی هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق ڕاپۆرتی دا بنکەی داگیرکەرانی ئەمریکا لە ئەلتنف هەڵکەوتوو لە سووریای کردە ئامانج.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هێرشە بە دوو درۆن ئەنجام دراوە و ئامانجەکەی خۆی بە شێوەی سەرکەوتووانە پێکاوە.
ڕۆژی ڕابردووش ئەلمەیادین لە هێرشی درۆنی سەرکەوتووانەی گرووپە عێراقییەکان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە سێ گۆشەی سنووری ئوردن، سووریا و عێراق هەواڵی دابوو.
Your Comment